AP ١٤٠٥ پووشپەڕ ١٨ ٠٥:٥٨

شەڕ دەستیپێکردەوە؛ هێرشی مووشەکی و درۆنی ئێران بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە

شەڕ دەستیپێکردەوە؛ هێرشی مووشەکی و درۆنی ئێران بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە

میدیاکانی ناوچەکە باس لە وەڵامدانەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دەستدرێژییەکانی ئەم دواییەی ڕژیمی تاوانکاری ئەمریکا بۆ سەر خاکی ئەو وڵاتە دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە پشت بەستن بە کەناڵی ئەلجەزیرە، تەقینەوە توندەکان کوەیتی هەژاندووە.

وەزارەتی بەرگری کوەیت هەروەها ڕایگەیاند کە بەرپەرچی هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەداتەوە.

لە بەحرەینیش ئاگادارکەرەوەی دەنگی لێداوە و دەنگی تەقینەوە ترسناکەکان دەبیسترێت.

هەروەها میدیاکان باس لەوە دەکەن کە چەند تەقینەوەیەک لە بارەگای پێنجەمی ئەمریکا لە بەحرەین بیستراوە.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ناسراو بە سێنتکۆم پێشتر ڕایگەیاندبوو کە هێزەکانیان بە فەرمانی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا هێرشی نوێیان بۆ سەر ئامانجەکانی ئێران دەستپێکردبوو.

شەپۆلی نوێی هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە

میدیاکانی ناوچەکە ڕایانگەیاند کە دوای یەکەم شەپۆلی وەڵامدانەوەی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن کۆماری ئیسلامی بۆ دەستدرێژیی ئەمریکا، شەپۆلێکی نوێی هێرشی تۆڵەسەندنەوەی ئێران بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەستیپێکردووە.

تۆڕی ئەقسا بڵاویکردەوە کە ئاگادارکەرەوەی زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ئوردن چالاک کراوە.

بەگوێرەی ئەو تۆڕە، بنکە سەربازییەکانی ڕۆژهەڵاتی ئوردن ڕووبەڕووی هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بووەتەوە.

News ID 59923

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha